تـەنـافـی زولـفـت ئـاوێـزانـی بـاڵات
نـەمـانـی هــاونـەژادانـت خــەیــاڵـه
ڕووحـت بردم به قـەندی لێوەکـانت
دەزانـی کـورد به قـەنـد وێـرانەماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قـەومـا چـاوم ئەمـڕۆ پێت بەتاڵه
له ئـاه و ئـەشـکی بێـچـاران بترسـه
له ئەستۆ مەگره چی دی ئەو وەباڵه
مەگـەر ترسـت نییه دەستـی زەمانه
وەڕێـت بێنێتەوه ئـەم ژیـنـه تـاڵـه؟
کوڕی شێران و زۆرزان بووم، له دەس تۆ
هـــەژارێــکــم، زمـــانــم لـــەنـگ و لـاڵــه

 

هه ژار

 

 


برچسب‌ها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورداشعار کردی

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 23:19 | نویسنده : kurdistan |

کاتێ له زه وی وه نه وشه سه ر ده ر دێنێ

سر وه ده می خونچه ماچ بکاو ڕای ژێنێ

چه ند خۆشه له گه ڵ خونچه ده مێ ڕای بوێری

تـۆ تـۆبـه شکێـن و ئـه و دڵــت نـه شـکێـنـێ

 

هه ژار (چوارینه کانی خه ییام)

 


برچسب‌ها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورد

تاريخ : دو شنبه 27 دی 1395 | 1:30 | نویسنده : kurdistan |
صفحه قبل 1 2 3 4 5 صفحه بعد
.: Weblog Themes By VatanSkin :.